شكۆی كوردستان-
ڕێبه‌ری كۆریای باكور بڕیاریدا رێگه به‌هیچ جۆره ڤاكسینێك جگه له ڤاكسینی چینی بۆ وڵاته‌كه‌ی نه‌دات و رایگه‌یاند، ئه‌مه پیلانگێڕیه‌كی ئه‌مریكایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیانی جیهان.
كیم جون ئون رێبه‌ری كۆریای باكور رایگه‌یاند، بڕیاریداوه هاورده‌كردنی هه‌مو جۆره ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا بۆ وڵاته‌كه‌ی جگه له ڤاكسینی چینی ره‌تبكاته‌وه و پێیوایه ته‌نها ئه‌و ڤاكسینه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مه پیلانگێڕییه‌كی ئه‌مه‌ریكایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیانی جیهان و ڕێگه‌ش به ڤاكسینی ئه‌مه‌ریكا نادات كه هاورده‌ی كۆریای باكور بكرێت
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌مه پیلانگێڕییه‌كی ئه‌مه‌ریكایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوڵاتیانی جیهان و ڕێگه‌ش به ڤاكسینی ئه‌مه‌ریكا نادات كه هاورده‌ی كۆریای باكور بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو بچن.
له‌ئێستادا ڤاكسینه‌كانی سینۆفارمی چینی، سپۆتنیكی روسی، مۆدێرنا، جۆنسن ئاند جۆنسنی ئه‌مریكی و چه‌ند جۆره ڤاكسینێكی دیكه له‌وڵاتانی جیهان به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سیستمی جه‌سته به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت.