شكۆی كوردستان-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له‌سنوری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆرانی پارێزگای هه‌ولێر، هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، كاتژمێر 9:10 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له‌ناوچه‌ی گه‌روی سنگانی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان، مینێك به دو هاوڵاتی دانیشتوی ناحیه‌ی سیده‌كان ته‌قیه‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 30-35 ساڵه، به‌داخه‌وه یه‌كێكیان به‌ناوی تارق قادر گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وی دیكه‌شیان كه برینداربوه ناوی مزه‌فه‌ر فه‌رهاد.
له‌ئێستادا برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی كراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر
وتیشی، “له‌ئێستادا برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی كراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ئه‌وی دیكه‌شان كه گیانی له‌ده‌ستداوه به‌ره‌و پزیشكی دادی قه‌زای سۆران گواستراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی”.
له‌كاتی تێپه‌ڕینی ئه‌و دو هاوڵاتیه، پێیان به‌ر مین كه‌وتوه و به‌وهۆیه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی تێپه‌ڕینی ئه‌و دو هاوڵاتیه، پێیان به‌ر مین كه‌وتوه و به‌وهۆیه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه، تا ئێستاش دیارنیه ئه‌و مینه تازه دانراوه یاخود مێژوه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می حزبی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌و ناوچه‌یه‌ی مینه‌كه‌ی تێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، پێشتر شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا رویداوه.