شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی بریتانیا له‌باره‌ی 34 ه‌مین ساڵیادی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رگیز تاوانی تاكڕه‌وی سه‌دام حسێن له دژی گه‌لی كورد له بیر ناكه‌ین، بریتانیاش پابه‌ند ده‌بێت به به‌رده‌وامیدان له‌پشتیوانیكردنی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم، ئاماندا میڵینگ وه‌زیری كاروباری ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی 34مین ساڵیادی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال دژ به گه‌لی كورد، ئاماژه‌ی به دڕنده‌یی سه‌دام حسێن و رژێمی به‌عسی روخاوكرد كه له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو دژ به گه‌لی خۆی ئه‌نجامی داوه، به‌هۆی ئه‌و ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه ده‌یان هه‌زار بونه قوربانی و به‌هه‌زارانی تریش برینداربون یان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربون.
ئه‌وان بیریان لای قوربانیه‌كانه كه به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه شه‌هیدبون
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا وه‌زیری كاروباری ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌وان بیریان لای قوربانیه‌كانه كه به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه شه‌هیدبون، هه‌روه‌ها بیریان لای ئه‌وانه‌شه كه خۆشه‌ویستانیان له پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و روداوه‌كانی ساڵی 1988 له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كه‌ینه وێستگه‌یه‌ك بۆ ڕێزلێنان له یادی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بونه قوربانی
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتوه، “ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كه‌ینه وێستگه‌یه‌ك بۆ ڕێزلێنان له یادی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بونه قوربانی، بۆئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه كه هه‌رگیز تاوانی تاكڕه‌وی سه‌دام حسێن له دژی گه‌لی كورد له بیر ناكه‌ین”.
له‌كۆتاییشدا ئاماندا مێڵینگ وه‌زیری كاروباری ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه بریتانیا پابه‌نده به به‌ده‌وامیدان له‌پشتیوانی خۆی بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.