نێودەوڵەتیڕۆژنامە

سێ یاریزانی ئارسناڵ تووشی كۆرۆنا ده‌بن

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە هەفتەیەك بەر لەوەی یانەی ئارسناڵ بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی یاریی بكات، سێ یاریزانی یانەی گەنەرز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هەفتەی رابردو یانەی ئارسناڵ بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی یاریی كرد لە یارییەكی دواخراوی خولی یانەكانی ئینگلتەرا، كە تێیدا تیمەكەی گواردیۆلا سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە تیمەكەی میكێل ئارتێتایان بردەوە.

وەك سەرچاوەكان ئاماژەیان پێداوە پێش ئەو یارییە سێ یاریزانی یانەی ئارسناڵ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، بەو هۆیەشەوە بەشداری ئەو یارییەیان نەكردوە، تەنها لە ماڵەوە كەرەنتین كراون بە بێ ئەوەی بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ هەواڵەكە ئاشكرابكەن.

هۆكاری ئاشكرانەكردنی ناوی یاریزانەكانیش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە جاری دوەم یانەكە پشكنینی بۆ ئەو یاریزانانە كردۆتەوە و دەركەوتوە كە كۆرۆنایان نەبوە.

پێشتر مایکڵ ئارتێتای راهێنەری یانەکە یەکێک بو لەو کەسانەی توشی نەخۆشییەکە بو، بەڵام دواتر ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندو چاکبوەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close