چاوپێكه‌وتن: شكۆی كوردستان
ئاواز ئیسماعیل، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ
(شكۆی كوردستان) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه شاره‌وانیه‌كه‌یان له‌هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ
خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش هاوڵاتیانی سنوری بناری قه‌ندیل ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش
ده‌كات كه كێشه و به‌ربه‌سته‌كان له‌كاركردن نایان وه‌ستێنێت، هاوكات ڕونیشیده‌كاته‌وه
كه به‌هۆی پێنه‌دان و دابیننه‌كردنی ده‌رمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستانه‌وه،
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تاكه بنكه‌ی ته‌ندروستی گه‌ل له‌بناری قه‌ندیل داخراوه و 63
گوند بێ نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستین.
شكۆی كوردستان: وه‌ك شاره‌وانی بناری قه‌ندیل چ پلان و به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه
له‌م وه‌رزه‌دا، كه زیاتر به وه‌رزی كار‌و پڕۆژه‌كان ناسراوه؟
ئاواز ئیسماعیل: ئێمه به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و هیچ
وه‌رزێك بێ كار و پڕۆژه نه‌بوین. له‌م وه‌رزه‌شدا پڕۆژه‌ی شه‌قام و ڕێگه‌و بانمان
به‌رده‌وامن. هه‌ر گوندێكیش كێشه‌ی ڕێگه و هاتوچۆی هه‌بێت، ئێمه وه‌ك شاره‌وانی
بناری قه‌ندیل چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین و خزمه‌تگوزاریی ڕێگه‌وبان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئێمه له هیچ وه‌رزێك له‌كارو چالاكی و ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاری ناوه‌ستین.
شكۆی كوردستان: ئه‌رك و كاری سه‌ره‌كی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل له چیدا خۆی
ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌ت چونكه سنور و جوگرافیا و جیۆسیاسی دیمۆگرافی ناوچه‌كه
جیاوازه له‌به‌شێكی زۆری باشوری كوردستان؟
ئاواز ئیسماعیل: ئێمه وه‌ك شاره‌وانی بناری قه‌ندیل له‌هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ و
له‌هه‌موو سێكته‌ره جیاوازه‌كانی خزمه‌تگوزاریی وه‌ك پاككردنه‌وه ڕێگه‌وبان، فڕێدانی
زبڵ و خاشاك، په‌ره‌دان به ژینگه و سه‌وزایی، دروستكردنی پرد و ڕێگه‌وبانی نوێ و
سێكته‌ره‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی خزمه‌تگوزاریی
پێشكه‌شی هاوڵاتیانی هه‌ر 63 گونده‌كه‌ی سنوری شاره‌وانییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
شكۆی كوردستان: كێشه‌ی سه‌ره‌كی و به‌ربه‌ست و ئاریشه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانی
ئێوه زیاتر له چیدا خۆی ده‌بیننه‌وه؟
ئاواز ئیسماعیل: ئێمه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ڕاهاتوین و هیچ به‌ربه‌ست و كێشه و
ئاریشه‌یه‌ك له كاركردن ساردمان ناكاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان. كه‌می
ئیمكانیات و تێكدان و وێرانكردنی پڕۆژه‌كانمان به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه زۆرجار
كێشه‌مان بۆ دروستده‌بێت، به‌ڵام له‌كاركردن سارد نابینه‌وه و سورتر و به‌گوڕتر
له‌جاران كاره‌كانمان ڕای ده‌كه‌ین.
شكۆی كوردستان: بۆردومان كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر چۆڵبونی گونده‌كان؟
ئاواز ئیسماعیل: تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌رده‌وام خه‌ڵك
خانوی نوێ دروستده‌كات. به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌ی توركی نه‌بێت،
گونده‌كانی بناری قه‌ندیل زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئێستا ئاوه‌دانتر و پڕ جوڵه‌تر ده‌بێت.
شكۆی كوردستان: ئه‌ی له بواری گه‌شتوگوزاریی له ناوچه‌كه چیتان كردوه؟ ئایا
بۆردومان بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی گه‌شتیار؟
ئاواز ئیسماعیل: هه‌ندێك ناوچه‌ی كوێستانی و گه‌شتیاریی شه‌قام و ڕێگه‌وبانمان بۆ
چاككردونه، ئه‌گه‌رچی بۆردومان جوڵه‌ی گه‌شتیاریی كه‌مكردۆته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
شكۆی كوردستان: هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ شاره‌وانیه‌كه‌تان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمى
كوردستانه‌وه خه‌رجده‌كرێت؟
ئاواز ئیسماعیل: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له سنوری زۆنی زه‌رد هیچ
هاوكارییه‌كمان ناكات و هیچ بودجه‌یه‌كیشمان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێ‌نادرێت.
شكۆی كوردستان: بۆچی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ل له بناری قه‌ندیل داخرا؟
ئاواز ئیسماعیل: به‌هۆی پێنه‌دانی ده‌رمان و دابیننه‌كردنی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و
ڕێكخراوه‌كانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ل داخراوه و ئیًَستا 63 گوندی بناری قه‌ندیل بێ
بنكه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ن. ڕێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنی
كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی پێداین، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چۆته بواری
جێبه‌جێكردنه‌وه.