شكۆی كوردستان-
له‌زیادكردنێكى ئاشكراى خێرخوازیی بۆ پشتگیریی ئۆکرانیا لەلەندەن، چاكه‌ته‌كه‌ى زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا به 90 هه‌زار پاوه‌ن فرۆشرا.
زیادكردنه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى به‌ریتانیاوه بەڕێوەبرا و له‌وته‌یه‌كیشدا رایگه‌یاند، زیلنسكی باوه‌ڕپێكراوترین و بوێرترین سه‌ركرده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
له‌سه‌ره‌تای زیادكردنه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، پێویسته زیاتر له 50 هه‌زار پاوه‌ند بكات، چونكه ئه‌م چاكه‌ته تۆماركردنی مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ریی له‌پشته‌وه‌یه.
ماوه‌ی زیاتر له 70 رۆژه، ئۆكرانیا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و داگیركاریی رووسیا بوه‌ته‌وه، زیلنسكیش كه پێشتر ئه‌كته‌ری كۆمیدیی بووه، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی ساده و هه‌ندێكجار به‌جلی سه‌ربازییه‌وه له‌ناوخۆی ئۆكرانیا ده‌رده‌كه‌وێت و به‌رده‌وامه له رووبه‌ڕوویونه‌وه‌ی سوپا رووسیا.