شكۆی كوردستان-
“قۆرخکاريی و گەندەڵیيەکی گەورە بە بەنزینی حکومەت دەکرێت“
عه‌لى حه‌مه ساڵح: نرخى نه‌وت له هه‌ولێر هه‌رزان نه‌كراوه
قۆرخکاریی بۆ کۆمپانیاکانی (کار و کورد نەفت و سەن یٔۆیڵ و لاناس) بە ھاوکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ھۆکاری سه‌ره‌كى گرانبونى نرخى به‌نزینه له هه‌ولێر.
ئا/ شكۆى كوردستان
عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت: ئەوەی لە ھەولێر دەکرێت ھەرزانکردنی بەنزین نییە، به‌ڵكو قۆرخکاريی و گەندەڵیيەکی گەورەیە بە بەنزینی حکومەت دەکرێت.
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھەندێک بەرپرسی ئیداری و تەنانەت سیاسی، وەک دەستکەوتێکی گەورە باس لەوە دەکەن كه بەنزین لە ژمارەیەک بەنزینخانەی ھەولێر له 800 دینار بۆ هه‌ر لیترێك دابەزیوە بۆ ٦٦٠ دینار.
به‌ڵام له به‌دواداچونێكی عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكى لێژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى له په‌رله‌مانى كوردستاندا، ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌ك هه‌ر نرخى به‌نزین له هه‌ولێر هه‌رزان نه‌كراوه، به‌ڵكو “قۆرخكارییه‌كى زۆریش ئه‌نجامده‌درێت”.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، نوسیویه‌تى: “بەبێ ئەوەی بپرسن ئەم بەنزینە حکومەیە و چ قۆرخکارییەکی گەورە کراوە بۆ بەرژەوەندی سێ گەورە کۆمپانیای (کورد نەفت و کار و سەن ئۆیڵ)، جگە لە ٢٦ بەنزینخانەی خۆیان سەرجەم بەنزیخانەکانی ھەولێر ناچارن دایبخەن. پاشان ئەم قۆرخکارییە نوێ نییە و مانگێکە ھەیە و من مانگی پێشوو یاداشتێکم دایە سەرۆکی حکومەت لەسەر ئەم بابەتە”.
ده‌قى یاداشتى عه‌لى حه‌مه ساڵح بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛
بەڕێز؛ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمى كوردستان
حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت. بە گوتەی وەزیری سامانە سروشتییەکان نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی بەرھەمی ھەیە و لە ڕێگه‌ی پاڵاوگەی کارەوە دەیداتە کۆمپانیاکانی کورد نەفت و سەن یٔۆیڵ بە ٦٢٠ دینار، لە بری حەقی پاڵاوتن واتە؛ بەرمیلێک نەوت بە ١٧ دۆلار دەپاڵێون، بەڵام بۆ عێراق به ٨ دۆلار ده‌یپاڵێون!
-یٔەم کۆمپانیانەش بەبێ یٔەوەی ھیچ کارێک بکەن، بە جوملە لیرترێک بەنزینیان فرۆشتوە بە بەنزیخانەکانی ھەولێر بە ٨٠٠ دینار!
-بۆ یٔەوەی ھەموو بەنزینخانەکانی دیکە ناچاربن دایبخەن، لە بەنزینخانەکانی سەن یٔۆیڵ و کورد نەفت لیترێک بەنزین ٦٦٠ دینارە!
-لە ھیچ کام لە بازگەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە ڕێگه نادرێت بەنزین بێتە سنوری ھەرێمی کوردستان.
قۆرخکاریی بۆ کۆمپانیاکانی (کار و کورد نەفت و سەن یٔۆیڵ و لاناس) بە ھاوکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ھۆکاری سه‌ره‌كى گرانبونى نرخى به‌نزینه له هه‌ولێر.
عەلی حەمە ساڵح
سه‌رۆكى لێژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان