شكۆی كوردستان-
ئاژانسی فرانس پرێس له‌دواین هه‌واڵی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ڕاپۆرتی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه كردووه كه تێیدا ئاشكرابووه له‌ماوه‌ی 70 ساڵدا له‌كه‌نیسه‌كانی فڕه‌نسا 216 هه‌زار منداڵ ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌ر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر كوڕ بون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10 ساڵ بۆ 13 ساڵ بوه و له‌كه‌نیسه‌كانی سه‌ربه كاسۆلیكی رۆمانیدا ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر.
له‌ساڵ 2018 كۆمه‌ڵه‌ی كه‌نیسه‌كانی كاسۆلیكی له فه‌ڕه‌نسا لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ به‌دواداچونی كه‌یسه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌كه‌نیسه‌كان پێكهێنا، له‌وباره‌یه‌وه جین مارك سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه ده‌ڵێت، ” ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی قوڵ و توندوتیژانه و بێ مانا له‌ناو كه‌نیسه‌كان هه‌بووه.”
ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌یسانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی رۆمانی به كه‌یسێكی شه‌رمهێنه‌ر ناویبردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، له‌سه‌دا 6ی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كان كراوه، له‌سه‌دا 4یش به‌رامبه‌ر كۆی گشتی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدراوه و له‌سه‌دا 3ش به‌رامبه‌ر كه‌سانی ناو كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی ئه‌نجامدراوه.
لای خۆشییه‌وه پاپا فرانسز پاپای ڤاتیكان سوپاسی ئه‌و قوربانییانه‌ی كرد كه بوێری ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه‌یسه‌كانیان ئاشكرابكه‌ن و حاڵه‌ته‌كه‌شی به شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌و قه‌شه و پیاوه ئاینیانه ناوبرد كه له‌شوێنی پیرۆزدا ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن.