شكۆی كوردستان-
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی له سوریا ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، توركیا له‌هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه له‌كۆبانێ.
مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبانێ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “له‌كاتێكدا كه هه‌مو سوریا داوای ئارامی ده‌كه‌ن، توركیا به بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له كۆبانێ ڕێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات و هه‌وڵی هاندان و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه شه‌ڕ له ناوچه‌كه هه‌ڵبگیرسێنێت”.
داواكارین و بانگه‌وازیش بۆ گه‌ره‌نتیكاران “ئه‌مریكا و روسیا” ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن
مه‌زڵوم عه‌بدی راشیگه‌یاندوه، “سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و داواكارین و بانگه‌وازیش بۆ گه‌ره‌نتیكاران “ئه‌مریكا و روسیا” ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن”.
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ناوه‌ڕاستی كۆبانێ و له‌نزیك ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژئاڤا، 2 (دو) هاوڵاتی شه‌هیدبون و 4 (چوار) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.