شكۆی كوردستان-
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگەیاند، ئەمڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له نزیك گرێ سپی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئه‌لقاعیده كوژراوه.
رائید جۆن ڕێگسبی، وته‌بێژىفه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی له باكوری رۆژئاوای سوریا، لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆكه‌وانه‌وە توانیویانە سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئه‌لقاعیده به ناوی عه‌بدول حه‌مید ئه‌لمه‌ته‌ر بکەنە ئامانج و بیکوژن.
هیچ زانیارییه‌كمان نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی له هێرشه‌كه‌دا
ئاماژەی بەوەشکردوە، “هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری MQ-9 ئه‌نجام دراوه، هیچ زانیارییه‌كمان نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی له هێرشه‌كه‌دا”.
ئه‌لقاعیده به‌رده‌وامه له دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا باسی لەوەشکردوە، “ئه‌لقاعیده به‌رده‌وامه له دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، ئەو رێکخراوە سوریا وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو به‌كارده‌هێنێت بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی خۆی، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی دیكه و پلاندانان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه”.