شكۆی كوردستان-
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیتاڵیا و هۆڵندا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بلۆككردنی سه‌رمایه‌كانی ڕوسیایان لهبانكهكانیان ڕاگه‌یاند كه 800 ملیۆن یۆرۆ له‌ئیتاڵیا و 400 ملیۆن یۆرۆشیان له هۆڵندان.
ماریۆ دراگی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له وتارێكدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رمایه‌كانی روسیایان له‌بانكه‌كان بلۆككردوه كه كۆی گشتی 800 ملیۆن یۆرۆیه و تایبه‌ته به بازرگانه ڕوسیه‌كان ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونی ئیتاڵیایه به لیستی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به مۆسكۆ.
ئیتاڵیا هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی مۆسكۆ بۆسه‌ر كیێڤ هاوكاری دارایی و مرۆیی بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه‌كردوه
وتیشی، “ئیتاڵیا هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی مۆسكۆ بۆسه‌ر كیێڤ هاوكاری دارایی و مرۆیی بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه‌كردوه و له‌و هه‌نگاوانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، به هاوكاری هاوبه‌شه ئهوروپیهكانیشمان، ئیتاڵیا وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی حكومه‌تی ئۆكرانیای داوه‌ته‌وه بۆ یارمه‌تیدان”.
سه‌رمایه‌ی بازرگانانی روسیا كه به 400 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌مڵێندرێت له بانكه‌كانی روسیا بلۆككراون
له‌لای خۆشیه‌وه، یرون دایسیلبلوم وه‌زیری دارایی هۆڵندی رایگه‌یاندوه، له‌چوارچێوه‌ی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر روسیا و فشاره‌كان بۆ راگرتنی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئۆكرانیا، سه‌رمایه‌ی بازرگانانی روسیا كه به 400 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌مڵێندرێت له بانكه‌كانی روسیا بلۆككراون.
له 24ی مانگی رابردوه‌وه هێرشه سه‌ربازییه‌كی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به‌رده‌وامن لهفشارهكانیان بۆسه‌ر مۆسكۆ به‌مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ڕ كه به‌هه‌زاران كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.