شکۆی کوردستان-
سکرتێری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایدەگەیەنێت؛ تورکیا رەزامەندی دەربڕیوە پرسی بە ئەندامبونی سوید لە ناتۆ بباتە پەرلەمانی تورکیا.
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی چه‌ند پێویسته نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌به‌رچاو بگیرێت، هێنده‌ش پێویسته داواكاری ره‌وای سوید بۆ ئه‌ندامێتی له ناتۆ له‌به‌رچاو بگیرێت.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پشتیوانیی له داوای ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و داوای ئه‌ندامێتیی سوید له هاوپه‌یمانیی ناتۆ ده‌كه‌ن.
سكرتێری گشتیی ناتۆ وتی: “پشتیوانیی له خواستی توركیا بۆ ئه‌ندامێتیی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌م. هاوكات پێویسته ئه‌وه‌مان بیربێته‌وه كه له مه‌درید هاوڕابووین له‌سه‌ر لیستی ئه‌و مه‌رجه دیارییكراوانه‌ی كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی سوید به‌جێیان بگه‌یه‌نێت تاوه‌كو ببێته ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی ناتۆ”.
لای خۆیه‌وه سه‌ركۆماری لیتوانیا، جیتاناس ناوسێدا رایگه‌یاند: “پێویسته بچووكترین بیانوو له‌به‌رامبه‌ر رووسیادا نه‌ده‌ین به ده‌سته‌وه تاوه‌كو له رێگه‌یه‌وه هێز و یه‌كڕیزیمان تاقی بكاته‌وه”.
هاوکات له كۆبوونه‌وه‌ی توركیا، سوید و ناتۆدا، جه‌ختكرایه‌وه توركیا پرۆتۆكۆڵه‌كانی ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و بۆ په‌سه‌ندكردنی.
74 جار