شكۆی كوردستان-
ڤلادیمێر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له وتارێكدا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی گروپی G-7 داوایكرد، میكانیزمێكی جیهانی دروستبكرێت، بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی ڕوسیا له وڵاتانی رۆژئاوا و رایگه‌یاند، پێویستە بەردەوام بن لە زیادكردنی سزاكانی سه‌ر روسیا.
ڤلادیمێر زلێنسكی له كیێڤه‌وه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی گروپی وڵاتانی G-7 له به‌رلین كرد و له وتارێكدا رایگه‌یاند، پێویسته میكانیزمێكی جیهانی كاریگه‌ر دروستبكرێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی بلۆككراو یان ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی ڕوسیا له وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌تیش رۆژئاوا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگیری له بڕیاری ناساندنی فیدراسیۆنی ڕوسیا ده‌كات
وتیشی، “وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگیری له بڕیاری ناساندنی فیدراسیۆنی ڕوسیا ده‌كات وه‌ك سپۆنسه‌ری ده‌وڵه‌تی تیرۆر و ده‌یه‌وێت سزای زیاتر و توندتر له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی ڕوسیا بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشی و گرنگی تایبه‌ته”.
پێویسته فشار و سزاكانی سه‌ر روسیا زیاتر بكرێن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پێویسته فشار و سزاكانی سه‌ر روسیا زیاتر بكرێن، به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ڕوسیا”.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی بۆ سه‌ركرده‌كانی گروپی G-7 وتی، “سوپاس بۆ بەرگری و هاوکاری داراییتان بۆ وڵاتەکەمان لە بەرەنگاربونەوەی لەشکرکێشی ڕوسیا، بۆ ئێمە هەڵوێستی بەردەوامی وڵاتانی گروپی G-7 سەبارەت بە سزاکان گرنگە، پێویستە بەردەوام بن لە زیادكردنی ئه‌و سزایانه”.