شكۆی كوردستان-
له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه و له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی نارای رۆژئاوای ژاپۆن، ده‌ستڕێژی گوللـه له شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئه‌و وڵاته كرا و به‌سه‌ختی برینداركرا، پاش روداوه‌كه‌ش به‌په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆ، هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێش‌و، له‌و كاته‌دا ده‌نگێكی وه‌ك ته‌قه بیستراوه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیركردوه، به‌په‌له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
دۆخی ته‌ندروستی شینزۆ ئابێ ناجێگیره و خراوه‌ته ژێر چاودێری ورد و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت
له‌لای خۆیه‌وه ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند دۆخی ته‌ندروستی شینزۆ ئابێ ناجێگیره و خراوه‌ته ژێر چاودێری ورد و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی مردنی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌كاتی روداوه‌كه‌شدا خوێنی زۆری لێهاتوه و بێهۆش بوه
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندوه، بارودۆخی ته‌ندروستی ئابێ خراپه، له‌كاتی روداوه‌كه‌شدا خوێنی زۆری لێهاتوه و بێهۆش بوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گوللـه به‌ر سنگی كه‌وتوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشیكردوه‌ته سه‌ر شینزۆ ئابێ ته‌مه‌نی 41 ساڵه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشیكردوه‌ته سه‌ر شینزۆ ئابێ ته‌مه‌نی 41 ساڵه، ده‌سه‌ڵاتداران لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هێرشه‌كه ده‌ستپێكردوه، ئه‌وه‌ی رویدا شۆكێكی گه‌وره بو بۆ شه‌قامی ژاپۆن، تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌وه نییه كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و پۆلیس، “پێی وایه ئه‌وه كرده‌وه‌ی تاكه‌كه‌سییه”.
شینزۆ ئابێ زۆرترین ماوه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی وه‌رگرت كه هه‌شت ساڵ بو و له‌مانگی (ئاب/8)ی 2022 به‌هۆی هۆكاری ته‌ندروستی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوه‌مجار بو كه شینزۆ ئابێ به‌هۆی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه چونكه له ساڵی 2007دا دوای تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.