شكۆی كوردستان-
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستی بە گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و لە وێستگەی یەکەمیشیدا گەیشتە ئیسرائیل و لەلایەن نەفتالی بنت، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێ‌کرا.
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستی بە گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستی بە گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و کەمێک لەمەوبەریش لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی تەلئەبیب، لەلایەن نەفتالی بنێتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشوازی لێ‌کرا.
ده‌چێته هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئیسرائیل، کەرتی رۆژئاوا و سعودیە
ئەمە لەکاتێكدایە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دوێنێ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌چێته هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئیسرائیل، کەرتی رۆژئاوا و سعودیە.
بایدن لە ئیسرائیل کۆبونەوەی دو قۆڵی ئەنجام دەدات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،”بایدن لە ئیسرائیل کۆبونەوەی دو قۆڵی ئەنجام دەدات و بەشداری دەکات لە لوتکەی ئاسایشی خۆراک کە لە نێوان ئیسرائیل، ئیمارات، هیندستان و ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.”
بایدن تاوتوێی دوبارە دروستکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات لەگەڵ فەڵەستین
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، بایدن تاوتوێی دوبارە دروستکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات لەگەڵ فەڵەستین و لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆدەبێتەوە”.
بڕیارە هەر لە سەردانەکەیدا، بایدن لە 22ی ئەم مانگە بگاتە سعودیە
بڕیارە هەر لە سەردانەکەیدا، بایدن لە 22ی ئەم مانگە بگاتە سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەنێویاندا محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێ‌نشین و ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست کۆبێتەوە.