نێودەوڵەتی

رووسیا و ئۆكرانیا كۆبوونه‌وه‌

شكۆی كوردستان-

دوای چەند مانگێک لە وەستانی گفتوگۆکانی نێوان هەردولا، بڕیارە هەفتەی داهاتو جارێکی دیکە هەردو شاندی دانوستانکاری روسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا کۆببنەوە، لەکۆبونەوەکەدا جگە لە باسکردنی لە راگرتنی شەڕ، پرسی هەناردەکردنەوەی گەنمیش لەرێگەی دەریای رەشەوە تاوتوێ دەکرێت.

هەفتەی داهاتو هەردو شاندی دانوستانکاری روسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا کۆدەبنەوە

خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا رایگیاند، هەفتەی داهاتو هەردو شاندی دانوستانکاری روسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا کۆدەبنەوە و پێداچونەوە بە هەمو دۆسیەکانی پێشو دەکرێت، هەروەها ئەو هەنگاوانە وڵاتەکەی لەنێوان هەردو لایەنی ناکۆکدا گرتویەتیەبەر و دەرئەنجامیان هەیە، لەلایەن هەردو وڵاتەوە واژۆیان لەسەر دەکرێت.

پرسی دوبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی گەنم لەرێگەی دەریای رەشەوە تاوتوێ دەکرێت

لەکۆبونەوەکەدا جگە لە نوێنەرانی روسیا و ئۆکرانیا، بەرپرسانی تورکیا و نەتەوە یەکگرتوەکانیش ئامادە دەبن و پرسی دوبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی گەنم لەرێگەی دەریای رەشەوە تاوتوێ دەکرێت.

ئۆکرانیا بە گەورەترین هەناردەکاری گەنم لە جیهاندا دادەنرێت

ئۆکرانیا بە گەورەترین هەناردەکاری گەنم لە جیهاندا دادەنرێت و لە سەرەتای هێرشەکانیی روسیاوە بۆسەر کیێڤ، هێزەکانی روسیا ژمارەیەک بۆمبی ئاوی چێنراویان لە چەندین ناوچەی دەریای رەشدا چاندوە و بەوهۆیەش هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا راگیراوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close