نێودەوڵەتی

بایدن: رێگە نادەین هیچ وڵاتێکی ناوچەکە بە رێگەی سەربازیی کۆنتڕۆڵی وڵاتێکی دیکە بکات

شكۆی كوردستان-

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت وەک هاوبەشێکی چالاک لە ناوچەکەدا و پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی دەکات لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا، ده‌شڵێت، “رێگە نادەین هیچ وڵاتێکی ناوچەکە بە رێگەی سەربازیی کۆنتڕۆڵی وڵاتێکی دیکە بکات”.

جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا له‌ لوتكه‌ی ئاسایش و گه‌شه‌پێدانی جدده‌، كه‌ دوێنێ به‌ به‌شداری نۆ وڵاتی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چو، رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان بەردەوام دەبێت وەک هاوبەشێکی چالاک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و “هەرگیز دور ناکەوینەوە” و بۆشاییەک لە ناوچەکەدا بەجێ ناهێڵن کە لەلایەن چین، روسیا یاخود ئێران-ەوە پڕبکرێتەوە.

چین گوشارەکانی زیادکردوەو روسیاش بەردەوامە لە شەڕێکی دڕندانە و ناڕەوا لە دژی ئۆکرانیا

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چین گوشارەکانی لە جیهاندا زیادکردوە، بەتایبەتی لە ناوچەی هیند-پاسیفیک، روسیاش بەردەوامە لە شەڕێکی دڕندانە و ناڕەوا لە دژی ئۆکرانیا، لە هەمانکاتدا ئێران بەردەوامە لە چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مریكا بەردەوام دەبێت وەک هاوبەشێکی چالاک لە ناوچەکەدا و پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی دەکات لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا.

هەرگیز رێگە بە ئێران ناده‌ین چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت

بایدن له‌باره‌ی دانوستانە ئەتۆمییەكانی وانشنتن له‌گه‌ڵ تاران، وتی، “به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییەكانمان، بەڵام هەرگیز رێگە بە ئێران ناده‌ین چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت”.

رێگە نادەین هیچ وڵاتێکی ناوچەکە بە رێگەی سەربازیی کۆنتڕۆڵی وڵاتێکی دیکە بکات

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌و شه‌ڕانه‌ كرد كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و وتی، “رێگە نادەین هیچ وڵاتێکی ناوچەکە بە رێگەی سەربازیی کۆنتڕۆڵی وڵاتێکی دیکە بکات”.

ئه‌و وتانه‌ی بایدن له‌باره‌ی رێگه‌نه‌دان به‌ هێرشی وڵاتێك بۆ سه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ له‌كاتێكدایه‌، توركیا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)دایه‌.

دوێنێ مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی جۆو بایدن له‌باره‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌رێنیه‌، به‌ڵام، بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا، هه‌ڵوێستی “وه‌ك پێویست نیه‌”.

U.S. President Joe Biden, center left, and Saudi Crown Prince Mohammed bin Salman, center, arrive for the family photo during the “GCC+3” (Gulf Cooperation Council) meeting at a hotel in Saudi Arabia’s Red Sea coastal city of Jeddah Saturday, July 16, 2022. (Mandel Ngan/Pool Photo via AP)
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close