نێودەوڵەتی

سه‌در: باشتروایه‌ مالیكی ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت ببێت و ته‌وبه‌ بكات

شكۆی كوردستان-

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا لەبارەی تۆمارە دەنگیەکەی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند،”ئامۆژگاری ئەوەت دەکەم واز لە کاری سیاسی بهێنیت و لەبەردەم خوا و ئیمامەکانی شیعە  و گەلی عێراق تەوبە بکەیت، دەشڵێت،” داوا دەکەم ئەم ئاگری فیتنەیە لەلایەن سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان بکوژێنرێتەوە”.

 سەیرە ئەم هەڕەشەیە لە (حزبی دەعوە)ی و لە پێش هەمویانەوە نوری مالکی 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویکردەوە،”باوکم وتویەتی، مردنم دڵخۆشیە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، منیش دەڵێم کوشتنم دڵخۆشییە بۆ ئیسرائیل، ئەمریکا و تیرۆرستان و گەندەڵکاران، بەڵام سەیرە ئەم هەڕەشەیە لە حزبی دەعوە و لە پێش هەمویانەوە نوری مالکی کە لە لایەنی شیعیەوەیە’.

داوا دەکەم ئەم ئاگری فیتنەیە  بکوژێنرێتەوە

ئاماژەیبەوەشکردوە،”داوا دەکەم ئەم ئاگری فیتنەیە لەلایەن سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان سەرکۆنە بکرێت و بکوژێنرێتەوە”.

 مالکی لەو تۆمارە دەنگییەدا هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکان

سەدر لە درێژەی پەیامەکەیدا باسی لەوەکردوە،”مالکی لەو تۆمارە دەنگییەدا هێرش دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بە ترسنۆک ناودەبات، بانگەشە بۆ دروستکردنی فیتنە و کوشتنی شیعە بە دەستی شیعە دەکات، لە تۆمارەکانی داهاتوشدا هێرشدەکاتە سەر مەرجەعیەت”.

ئامۆژگاری مالکی دەکەم دەستبەرداری کاری سیاسی بێت

دەشڵێت،” ئامۆژگاری مالکی دەکەم دەستبەرداری کاری سیاسی بێت و خۆی بداتە دەست لایەنە دادوەرییەکان و لەبەردەم خودا و گەلی عێراق و مەرجەعیەت تەوبە بکات”.

لەبەردەم خوا  و ئیمامەکانی شیعە بێبەریم لەهەر هەڕەشەیەک یان بەکارهێنانی توندوتیژی دژت

هەر لە درێژەی پەیامەکەیدا موقەدا سەدر بۆ نوری مالکی دەڵێت،” من لەبەردەم خودا و ئیمامەکانی شیعە بێبەریم لەهەر هەڕەشەیەک یان بەکارهێنانی توندوتیژی دژت، بەڵام رەنگە لایەنی سێیەم دەستتێوەردان بکات بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە”.

ئەم جۆرە رەفتارانە عێراق بە جۆرێک لە جۆرەکان دەخاتە رشتنی خوێنی رۆڵەکانی

موقتەدا سەدر، وتیشی،” ئەم جۆرە رەفتارانەبە جۆرێک لە جۆرەکان عێراق دەخاتە بەردەم رشتنی خوێنی رۆڵەکانی، بۆیە بە هیچ جۆرێک ناکرێت بگەڕێتەوە”.

رۆژی 13ى حوزەیرانى 2022 تۆمارێکی دەنگى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە دەنگى نورى مالیکیە و لە بەشێکیدا دەڵێت، “موقتەدا سەدر دەیەوێت حکومڕانی بکات، بەڵام ئەگەر حوکمڕانی بکات هیچ ناهێڵێت؟ باشە ئەو ئێستا دەسەڵاتدار نییە؟ ئەو وەزیرانەی بە گوێ پەلکێش نەکرد و هەڕەشەی لە وەزیری دارایی کرد؟ من شارەزای رەوتی سەدرم، من دژیان جەنگام لە بەسرە و کەربەلا و بەغدا، ئەوان هەر ئەوکاتیش ترسنۆک بون.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close