شكۆی كوردستان-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش و دژه تیرۆری عێراق و هێزێكی خۆبه‌خشی پێشمه‌رگه، هێرشێكی به‌رفراوان بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش له سنوری قه‌زای مه‌خمور ده‌ستیپێكرد.
غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خش و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانان و به‌شداری هێزێكی زۆری دژه‌تیرۆری عێراق و سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌درێژی 15 كیلۆمه‌تر هێرشێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی داعش له شاخی قه‌ره‌چوغ ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م هێرشه پێده‌چێت هێرشێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌شاخی قه‌ره‌چوغ
وتیشی، “ئه‌م هێرشه پێده‌چێت هێرشێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌شاخی قه‌ره‌چوغ و چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت، له‌م هێرشه‌دا فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و چاودێری و هێلیكۆپته‌ر پشتیوانی هێزه وشكانیه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری عێراق ده‌كه‌ن، دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن تا به‌ئارامی بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانی قه‌راج”.
له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ شاخی قه‌ره‌چوغ هێزه پارتیزانه خۆبه‌خشه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شدارێكی كارای هێرشه‌كانی دژ به‌داعش بون
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ شاخی قه‌ره‌چوغ هێزه پارتیزانه خۆبه‌خشه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شدارێكی كارای هێرشه‌كانی دژ به‌داعش بون، ئێستاش به‌هه‌مان شێواز و به‌پێی توانا‌و شاره‌زایییان به‌ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه به‌ڵام شاره‌زاییه‌كی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و دژه تیرۆر به‌شداری ئه‌م هێرشه‌ن و له‌تاك تیك و پلان و ئاشكراكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی داعش كاریگه‌ریان هه‌یه و به‌ڵێنیان داوه تا یه‌ك داعش له‌قه‌ره‌چوغ بمێنێت كۆڵ ناده‌ن و موژده‌ی پاككردنه‌وه‌ی شاخی قه‌ره‌چوغ هه‌ر له‌زاری هێزه خۆبه‌خشه‌كه‌ی یه‌كێتیه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.