نێودەوڵەتیکوردستانی

دوای ٣٣ ساڵ بەغدا ئەرکی چاودێریکردنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەردەگرێتەوە

شکۆی کوردستان-

میدیایەکی عێراقی بڵاویکردەوە ، دوای ٣٣ ساڵ حکومەتی عێراق توانی ئەرکی چاودێری دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگێڕێتەوە ژیر دەسەلاتی خۆی.


لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، وەزارەت داتای تەواوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی حکومەتی فیدڕاڵی کراوە و چێکی هەموو زانیارییەکانیش کراوە و لەسەر ئەو بنەمایە حکومەتی عێراق دوو موچەی مانگی حەوت و هەشتی فەرمانبەران دەنێرێت.


سەرجاوەکە، ئەوەشی ئاشکراکردووە، حکومەتی عێراق مەرجی ئەوەی سەپاندووە کە دابەشکردنەکە لەژێر چاودێری دەستەیەکدا بێت لە خۆیان پەسەندی بکەن، لەدوای ساڵی ١٩٩٠ ەوە، ئەوە یەکەمجارە حکومەتی فیدڕاڵی ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close