نێودەوڵەتی

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئێران خسته‌ڕو

شكۆی كوردستان-

وتەبێژ بەناوی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، چاوەڕێی هاوکاریی و پەیوەندی بەردەوامبن لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئێران.

چاوەڕێی درێژەپێدانی هاوکاریی و پەیوەندییەکانین لەگەڵ بەرپرسانی نوێی ئێران

ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی ئەنتۆنی گوتێرز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران رایگەیاند، چاوەڕێی درێژەپێدانی هاوکاریی و پەیوەندییەکانین لەگەڵ بەرپرسانی نوێی ئێران.

لە کاتی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ سیاسەتی حکومەتی نوێ رونتر دەبێتەوە

ئەو وتیشی:  درێژە بەسیاسەتی ئاسایی خۆمان دەدەین بەڵام لە کاتی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ سیاسەتی حکومەتی نوێ رونتر دەبێتەوە.

سیازدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران هەینی پێشو بەڕێوە چو ودواتر راگەیەنرا کە سەید ئیبراهیم رەئیسی بە وەرگرتنی 17ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگ وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

SG gives press con
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close