شكۆی كوردستان-
ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌مو هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق له ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبون له كێشه سیاسییه‌كانی ئێستا ڕێكبكه‌ون.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ئه‌نجامداوه، له‌و په‌یوه‌ندیه‌شدا سه‌رۆكی ئێران جه‌ختی له پاراستنی یه‌كڕیزی له عێراق كردوه‌ته‌وه.
پێویسته سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبون له كێشه سیاسییه‌كانی ئێستا
ئیبراهیم ره‌ئیسی راشیگه‌یاندوه، “پێویسته سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبون له كێشه سیاسییه‌كانی ئێستا”.
له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئیبراهیم ره‌ئیسی جه‌ختی له ئاسانكاری بۆ سه‌ردانیكه‌رانی ئێران بۆ عێراق كردوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له میانی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حسێن، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستی له‌وباره‌یه‌وه‌داوه.
كازمی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دواداچون بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌ردانیكه‌رانی ئێرانی بۆ عێراق ده‌كات
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دواداچون بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌ردانیكه‌رانی ئێرانی له مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ده‌كات.
كازمی ئاماژه‌ی به رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه و جیهان كردوه و ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی ناوچه‌كه.