شكۆی كوردستان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا داوای دان به‌خۆداگرتن و ئارامی و رێگریكردن له‌په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری دۆخی وڵاتی كرد و رایگه‌یاند، “كارێكی مه‌ترسیداره و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه، بۆیه داوا له رۆڵه‌كانمان له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێبهێڵن”.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “وڵاته‌كه‌مان به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌موار تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته هه‌موان به گیانی لێپرسراویه‌تی مامه‌ڵه بكه‌ین به ئاڕاسته‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌هێڵین وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و دوریانێكی نادیار و مه‌ترسیدار هه‌نگاو بنێت، كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك لێی سودمه‌ندنابن”.
خۆپێشاندانی ئاشتییانه و ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد مافێكی ده‌ستوری پارێزراوه
راشیگه‌یاندوه، “خۆپێشاندانی ئاشتییانه و ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد مافێكی ده‌ستوری پارێزراوه، به‌ڵام پێویسته خۆپیشانده‌ران پابه‌ندی یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتی وڵات بن، په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت”.
كارێكی مه‌ترسیداره و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “كارێكی مه‌ترسیداره و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه، بۆیه داوا له رۆڵه‌كانمان له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ین دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت جێبهێڵن و رێگه به هێزه ئه‌منییه‌كان بده‌ن ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و موڵك و ماڵی گشتی”.
روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات ئه‌ركێكی گه‌وره و گران ده‌خاته سه‌رشانی سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كان كه به گیانێكی به‌رپرسانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستادا بكه‌ن
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، “روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات ئه‌ركێكی گه‌وره و گران ده‌خاته سه‌رشانی سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كان كه به گیانێكی به‌رپرسانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستادا بكه‌ن و له‌م قۆناغه‌دا له پێناو ئاشتی و ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان كێشه و گرفت و ململانێكانیان وه‌لانێن و خۆیان له توندوتیژی و خوێنڕشتن بپارێزن و له خه‌می پاراستنی وڵات و نیشتمان و سیسته‌می دیموكراسی و ده‌ستوری وڵات بن، گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو عێراق باج و قوربانی زۆریداوه، بۆیه ناكرێت به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بین و به‌كه‌م سه‌یری بكه‌ین”.