شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، بۆ مانۆڕی سه‌ربازی دو سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-400 بۆ بیلاڕوسیا ره‌وانه كردوه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دو S-400 به‌شداری له مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی “پێداگیری هاوپه‌یمانێتیی 2022″دا ده‌كه‌ن كه له بیلاڕوسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
جگه له‌و دو S-400ه هه‌روه‌ها سیسته‌می موشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی Pantsir-S و 12 فڕۆكه بۆ به‌شداریكردن له مانۆڕه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌كرێن
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، جگه له‌و دو S-400ه هه‌روه‌ها سیسته‌می موشه‌كی به‌رگریی ئاسمانیی Pantsir-S و 12 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری Su-35 بۆ به‌شداریكردن له مانۆڕه‌كه ره‌وانه‌ی بێلاڕوسیا ده‌كرێن.
بڕیاره مانۆڕه‌كه له 10ی (شوبات/2) ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا، بڕیاره مانۆڕه‌كه له 10ی (شوبات/2) ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات.