شكۆی كوردستان-
سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه واژۆی لەسەر یاساکانی پەیوەندیدار بە لکاندنی ناوچەکانی دۆنێتسک، لۆهانسک، خێرسن و زاپۆریژی بە روسیاوە کرد، كه هه‌ینی رابردو مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چو.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (کرملین) بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆك روسیا واژۆی لەسەر یاساکانی پەیوەندیدار بە لکاندنی ناوچەکانی دۆنێتسک، لۆهانسک، خێرسن و زاپۆریژی بە روسیاوە کردوە، كه بەپێی ئەم یاسایانە دانیشتوانی ئەم ناوچانە دەبن بە هاوڵاتیی روسیا.
سه‌رۆك روسیا هه‌روه‌ها سەرۆک و فەرمانڕەوای کاتی بۆ ئەم ناوچانە داناوە
سه‌رۆك روسیا هه‌روه‌ها سەرۆک و فەرمانڕەوای کاتی بۆ ئەم ناوچانە داناوە، كه پێكهاتون له دەنیس پوشیلین وەک سەرۆکی کاتی بەناو کۆماری میللیی دۆنێستک، لیۆنید پاسەچنیک وەک سەرۆکی کاتی کۆماری میللیی لوهانسک، ڤلادیمیر ساڵدۆ وەک فەرمانڕەوای کاتی ناوچەی خێرسن و ئەڤگەنیی بالیتسکیی وەک فەرمانڕەوای کاتی ناوچەی زاپۆریژییا داندراون.
دوما کە باڵی خوارەوەی پەرلەمانی روسیایە لە سێی ئەم مانگە لکاندنی ئەو چوار ناوچەیەی بە روسیاوە پەسەندکرد
دوما کە باڵی خوارەوەی پەرلەمانی روسیایە لە سێی (تشرینی یەکەم/10) لکاندنی ئەو چوار ناوچەیەی بە روسیاوە پەسەندکرد و ئەنجومەنی فیدراڵیش کە باڵی سەرەوەی پەرلەمانی روسیایە، دوێنێ رەزامەندی لەسەر یاساکان دەربڕی.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه روسیا خستیە سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له دوای هێرشه‌كانی 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵكراون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئاستی جیهاندا ره‌تكرایه‌وه به‌ڵام مۆسكۆ سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چوار هه‌رێمه‌ی ئۆكرانیا بلكێنرێت به وڵاته‌كه‌یه‌وه.
