شكۆی كوردستان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان تاران و مۆسكۆدا هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی پشتگوێخستنی داواكاریه‌كانی وڵاتكه‌یه‌تی له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه و ده‌شڵێت، “چه‌ندین جار به ته‌لئه‌بیب-مان راگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌مان پێویستی به سیستمی به‌رگری ئاسمانیی، به‌ڵام گوێبیستی ئه‌م داوایه‌مان نه‌بون هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و تاران بگه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ و ببنه هۆكار بۆ وێرانكردنی وڵاته‌ه‌مان و كوشتنی هاوڵاتیانمان”.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئیسڕائیلیدا رایگه‌یاندوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان روسیا و ئێران بونی نه‌بو، به‌ڵام ئیسڕائیل بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دو وڵاته په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌ڕوی سه‌ربازیییه‌وه.
ئه‌گه‌ر بهاتایه و ئیسڕائیل گوێی بۆ داواكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بگرتابایه ئه‌وا ئێستا ئێران نه‌یده‌توانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ مۆسكۆ بدات
وتیشی، “ئه‌گه‌ر بهاتایه و ئیسڕائیل گوێی بۆ داواكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بگرتابایه ئه‌وا ئێستا ئێران نه‌یده‌توانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ مۆسكۆ بدات و له رێگایانه‌وه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ببێته ئامانجی رێكه‌وتنێكی نا په‌سه‌ند”.
داگیركردنی كرێمیا بۆ ئیسڕائیل بێده‌نگی بو له پێناو تێكنه‌دانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، “ته‌لئه‌بیب، له ساڵی 2014شدا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر پرسی داگیركردنی به‌شێكی وڵاته‌كه‌مان نه‌بو، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ كه‌لێنی تێ نه‌كه‌وێت”.
ئیسڕائیل گوێبیستی داواكارییه‌كانمان نه‌بو
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “چه‌ندینجار به ئیسڕائیلمان راگه‌یه‌ند كه وڵاته‌كه‌مان پێویستی به سیستمی به‌رگری ئاسمانی هه‌یه تا بتوانێت دژ به فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی تاران هاوڵاتیانی بپارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌لئه‌بیب گوێبیستی داواكه‌ی ئێمه نه‌بو”.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كاتێكدایه، پێشتر چه‌ندینجار باسی له‌وه كردبو كه به‌ڕاپۆرتی به‌ڵگه ویسته‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه ئێران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی له‌جۆری درۆون ره‌وانه‌ی روسیا كردوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبونی ئۆكرانیا و هاوڵاتیانی كیێڤ جارێكی دیكه بونه قوربانی ئه‌م بارگرژییانه.