نێودەوڵەتی

ڕووسیا: 90%ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئۆكرانیامان تێكشكاندووه‌

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان لەماوەی دو هەفتەی رابردودا 90%ـی فڕۆکەخانە سەربازییەکانی ئۆکرانیایان لەکارخستوە، هەروەها 89 فڕۆکەی جەنگی و57 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا لەناوبراون.

وەزارەتی بەرگری روسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، لەسەرەتای هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کیێڤ خاوەنی 250 فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بون، بەڵام هێزی ئاسمانی روسیا  89 فڕۆکەی جەنگی و57 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیای لەناوبردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزی روسی 49 دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیای بەئامانج گرتوە لەوانەش دو بنکەیان، بارەگای سەرکردایەتی سوپای ئۆکرانیا بون، هەروەها لەماوەی دو هەفتەی رابردودا 2786 ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا لەناو براون.

وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماری زیانەکانی ئۆکرانیای بەم شێوەیە بلاوکردوەتەوە، 953 زرێپۆش لەناوبراون، 101 سەکۆی موشەک، 351 تۆپهاوێژ، 718 کەرەستەی سەربازی تایبەت و 81 شوێنی سیستمی رادار کراونەتە ئامانج، بەوهۆیەش لەئێستادا سوپای ئۆکرانیا ناتوانێت هێزی ئاسمانی روسیا بگاتە ئامانج.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close