شکۆی کوردستان-
ئەمڕۆ یەکشەمە کۆمەڵەی سیاسی کۆنگرەی ستار لەشاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان چالاکییەکی بەئامانجی “بەڕێکخستنکردنی کۆنگرەی ستار” ئەنجامدا.
لەلێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای شکۆی کوردستان، خاتوو رۆکن ئەحمەد ئەندامی کۆمکاری سیاسەتی دیموکراتی کۆنگرەی ستار ئاشکرایکرد، دوو تەوەری سەرەکی لە کۆنگرەکە باسکرا کە تایبەت بوو بەژنانی ئازادیخواز، ئەوانیش بابەتی خستنەگەڕی فەلسەفەی ئاپۆ بۆ ڕێبەرایەتیکردنی جوڵانەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرکردنی کێشەکانی.
بەگوێرەی وتەکانی ناوبراو، تەوەرێکی دیکەی چالاکیەکە تیشک خستنە سەر هەنکاوە یاسایی و نا مرۆییەکانی تورکیا و فشارەکانیەتی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی 25 ساڵە زیندانیکراوە و لەئێستادا لەژێر فشارێکی دەروونی و جەستەیی گەورەدایە و هەموو دیدار و بینینێکی لێ قەدەغەکراوە.