ڕۆژنامەکوردستانی

ملیۆنێك و 241 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان هیچ كارێك ناكه‌ن

بەرپرسێکی حکومەت: مەترسی و كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌

ئا/ شكؤى كوردستان

له‌ هەرێمی كوردستاندا یه‌ك ملیۆن و 241 هه‌زار كه‌س هیچ كارێك  ناكه‌ن، له‌و رێژه‌یه‌دا 75%یان ئافره‌تن. بەرپرسێکی حکومەتیش ئەمە بە مەترسی ناودەبات.

به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یه‌ك ملیۆن و 241 هه‌زار كه‌س له‌ كوردستان هیچ كارێك ناكه‌ن، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 65 ساڵی دایه‌، له‌و رێژه‌یه‌ 75%یان له‌ ئافره‌تان پێكدێت.

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى ئامار، بێكارى له‌نێو ژن و ئافره‌تانى كوردستان زیادی كردووه‌، به‌جۆرێك بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كوردستان ده‌ریخستووه‌‌ ته‌نیا 2%ى ژنان له‌ كه‌رتى تایبه‌ت و 14%یان له‌ کەرتی گشتى كارده‌كه‌ن.

كارنه‌كردنى ئه‌و ژمارە زۆرەی هاووڵاتیان له‌كاتێكدایه‌، ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێمی کوردستان به‌بێ ئاواره ‌و په‌نابه‌ران بۆ ساڵى 2020، پێنج ملیۆن و 774 هه‌زار كه‌سه‌. هاوکات مەزەندە دەکرێت بۆ ساڵى 2022 بۆ 6 ملیۆن  كه‌س به‌رزبێته‌وه‌.

زاگرۆس فه‌تاح، بریكارى وه‌زیرى پلاندانان راگەیاند: “كارنه‌كردنى ئه‌و ژمارە زۆرە له‌ هاووڵاتیان نه‌ له‌ كه‌رتى گشتى و نه‌ له‌ كه‌رتى حكومى مەترسی و كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ و به‌راورد به‌ وڵاتان جیهان و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌رى كوردستان”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ پێیاندەگو‌ترێت “ناچالاك و كێشه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه ‌و حكومەتیش دروستده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه‌ له‌و رێژه‌یه‌ زۆرتر له‌نێو ئافره‌تاندایه‌. له‌ كوردستان ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت له‌ كه‌رتى په‌روه‌رده ‌و ته‌ندروستى و بانكه‌كان کاردەکەن، به‌ڵام ئه‌وه‌ جێگه‌ى دڵخۆشى نییه‌ “.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close