هەمەڕەنگنێودەوڵەتیڕۆژنامە

هۆکاری مردنی بڕوس لی ئاشکرا ده‌كرێت

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

چەک نۆریس کە یەکێک بووه‌ لە هاوڕێ نزیکەکانی بروس لی، هۆکاری مردنی ئەو ئەکتەر و وەرزشەوانە ئاشکرا دەکات، کە بەشێوەیەکی کتوپڕ و لە ناکاو لە تەمەنی 33 ساڵیدا.

چه‌ك نۆریس لەبارەی مردنی ئەو یاریزان و ئەكتەرەوە دەڵێت: زۆر کەس دەڵێت کە هۆکاری مردنی بڕوس لی، بە شێوەیەکی پیلان بۆ داڕێژراو بووە و هەوڵی لە ناوبردنیانداوە، یان بەوە تۆمەتباری دەکەن کە تلیاکی زۆری کێشاوە، یان لە ڕێگەی دەرزییەوە کوشتویانە، به‌ڵام ڕاستی ئەو رووداوە ئەوەیە کە من بۆتان باسدەکەم”.

ئه‌و هاوڕێییه‌ى بڕوس لى، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: کاتێک بڕوس لی لە لۆس ئەنجەلوس بوو لەگەڵ کەریم عەبدول جەبار کە یاریزانی باسکە بوو لەگەڵ ئەوەش یەکێک بووە لە خوێندکارەکانی، سەرقاڵی راهێنان بوون و بڕوس لی هەوڵیداوە کە ئاسنی زۆر بەرز بکاتەوە کە زیاد لە پێویستی کێشی لەشی بوە، بەوەش ئەو یاریزانە ماسولکەیەکی پشتی ئازاری پێگەیشتوە لەگەڵ بەشێک لە فەقەرەکانی، دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکە پێیوتووە تۆ دووچاری پێکانێکی سەخت بوویت و زۆر زەحمەتە جارێکی دیکە بتوانیت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بە ڕێگەدا بڕۆیت.

چەک نۆریس له‌ درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌كانیدا، ده‌شڵێت: “بەهۆی ئەوەی بڕوس لی کەسێکی تایبەت بوو، دوای تەنها مانگێک لەسەر پێی خۆی وەستایەوە و وەک جاران دەستی بە جوڵە کردەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو ماسولکەیەی پشتی بە تەواوی چاکنەببووەووە بەردەوام هەستی بە ئازار دەکرد، بۆیە هەمیشە حەپی دەخوارد بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی”.

جارێک بڕوس لى گەڕاییەوە بۆ هۆنگ کۆنگ بۆ ئەوەی فیلمیًک بەرهەمبهێنێت لەگەڵ وارن بێتی کە یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئەوکاتی هۆڵیوود لەگەڵ خانمێک بە ناوی تینگ کە ئەویش ئەکتەر بووە، لە کاتی گفتوگۆکردن لە بارەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە بروس لی سەری زۆر دێشێت و ئەو خانمە ئەکتەرەش حەپێکی سەر ئێشەی پێدەدات، بەڵام پێشتر بڕوس لی حەپی ئازاری پشتی خوارد بوو، دواتر حەپی ژانەسەرەکەی خواردوە لەگەڵ کەمێک لە خواردنەوە کحولییەکان، ئیتر ئەو سێ ماددەیە لە جەستەیە تیکەڵ بوون و بەهۆی ئەو دوو حەپەوە کاردانەوەی نیگەتیڤ لە جەستەیدا دروست بووە، بەوهۆشییەوە تووشی جەڵتەی مێشک بوە و پاشان کۆچی دوایی کرد. ئه‌مه‌ به‌ قسه‌ى هاوڕێكه‌ى بڕوس لى.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close