شكۆی كوردستان-
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتارێك پێشكه‌ش بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت، ژماره‌یه‌ك رێكاری توندی خۆپارێزی رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی تۆڕی “NBCnews”، به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه، جۆ بایدن تاوتوێی قه‌یرانی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی ئۆمیرۆن ده‌كات و هه‌نگاوی نوێی خۆپارێزی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و یارمه‌تیدانی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌ده‌ن كه له‌ناو ئه‌مریكا پێویستیان به هاوكاری هه‌یه.
پێشبینیده‌كرێت جۆ بایدن كه له‌ئێستادا پلانی زستانه‌ی ڕایگه‌یاندوه، كۆمه‌ڵێك رێكاری توندی خۆپارێزی رابگه‌یه‌نێت
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی باسی له‌وه‌شكرد، پێشبینیده‌كرێت جۆ بایدن كه له‌ئێستادا پلانی زستانه‌ی ڕایگه‌یاندوه، كۆمه‌ڵێك رێكاری توندی خۆپارێزی رابگه‌یه‌نێت، تایبه‌ت هۆشداریشبدات له‌وه‌ی، “ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ڤاكسین به‌كارنه‌هێنن،ى زستانی قورس و سه‌خت چاوه‌ڕێیان ده‌كات”.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته هاوڵاتیان ڤاكسین به‌كاربهێنن
زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤاكسینی ئۆمیكرۆن بوه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه بكه‌نه‌وه كه پێویسته هاوڵاتیان ڤاكسین به‌كاربهێنن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی باسی له‌وه‌شكرد، یاریده‌ده‌ره‌كانی بایدن ئاماده‌یی وتاره‌كه ده‌بن و بڕیاریشه له‌و وتاره‌دا شێوازی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆنیش رون بكرێته‌وه.