نێودەوڵەتیکوردستانی

توركیا 4 ناوه‌ندى خزمه‌تگوزارى له‌شارێكى كوردستان بۆردوماندەکات

شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیای داگیرکەر چوار ناوه‌ندى خزمه‌تگوزارییان له‌شارى قامیشلۆ له‌ڕۆژئاواى كوردستان بۆردومانكرد.

پەیامنێری شکۆی کوردستان له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌ خۆكوژه‌كانیه‌وه‌ چوار ناوه‌ندى خزمه‌تگوزارییان له‌شارى قامیشلۆ كردۆته‌ ئامانج.

وتیشى:”درۆنه‌كانى توركیا هه‌ریه‌ك له‌سەنتەری دابەشکردنی سوته‌مه‌نى سادکۆب، دەوروبەری وێستگەی قیتارو دوو کۆمپانیای بیناسازییان كردۆته‌ ئامانج”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close