نێودەوڵەتیکوردستانی

بەهۆی شاردنەوەی پارە لەتورکیا، بانکی ناوەندی سزای بەسەر بانکی کوردستاندا سەپاند

شکۆی کوردستان-

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نووسراو ئەمەی بڵاوکردۆتەوە:

لەسەر شاردنەوەی پارە لە هالک بانکی تورکی
بانکی ناوەندی عێراق دەست بە ئیجرائات دەکات لەگەڵ بانکی کوردستان.
بانکی ناوەندی بڕیاریدا بانکی کوردستان قەدەغە بکات لەدەرکردنی (خطاب ضمان) لەڕێی سەکۆی ئەلکترۆنی و بەشداری لەو پەنجەرەدا و بێ بەشی دەکات لە پێدانی ئەو قەرزانەی بانکی ناوەندی دەیدات، وە بانکەکەی بێ بەشی کردوە لە هەر کردەیەکی خەرج کردنی پارە کە لە (١) ملیار دینار زیاتر بێت تا ئەوکاتەی کرداری چارەسەرو دانانی سیستمی ئەلکترۆنی بانکەکە تەواو دەکەن.
بانکی ناوەندی لێکۆڵینەوە لەگەڵ بانکی کوردستان و کەسی بەرپرسیار لەسەر شاردنەوەی پارەیەکی کۆبۆوە لە هالک بانکی تورکی دەست پێدەکات کەپێویستە لەماوەی مانگێکدا ئەنجامەکەی دەربچێت.
دواین هۆشداری دەدات بە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی بانکەکە بەناوی (عمر سعد حمادنە)لەسەر پابەند نەبونی بەبڕیارو ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی و بەردەوام بونی لەسەر ئەمە بڕیاری قەدەغەکردنی لەکەرتی بانکیی لەعێراق دا دەرەچێت و ماوەی (٦) مانگی پێ دەدرێت هەڵەکان ڕاست بکاتەوە.
دواین هۆشداری دەدرێت ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکەکە.
دوو خاوەن پۆستی بانکە بەزۆر دەستیان پێ لەکارکێشراوەتەوە پێویستە دەستبەجێ بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان.
هەموو ئەو ڕاوێژکارانەش دەردەکرێن کە بەبێ ڕەزامەندی بانکی ناوەندی هێنراونەتە بانکی کوردستان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close