نێودەوڵەتی

پێدەچێت هەڵبژاردنەکانی تورکیا پێویستی بەخولی دووەم هەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی

شکۆی کوردستان-

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی تورکیا کە نزیکەیلەسەدا 95 ی یەکلایی کراوەتەوە، پارتەکەی ئۆردوغان 49.49% ی دەاگەکانی بەدەستهێناوە و بەرەی کەمال کڵچدارئۆغڵۆش 44.79 % ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بەوەش هیچ پارتێک نەیتوانیوە لەسەدا 50 ی دەنگەکان مسۆگەر بکات، کۆمسیۆنی باڵاش ڕایگەیاندووە ڕەنگە پێویستیان بەخولی دووەمی هەڵبژاردنەکان بێت بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنەکە.

بەپێی دەستوری تورکیا هەرکاتێک لەهەڵبژاردنەکان هیچ پارتێکی کوردی نەیتوانی زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنەکان بەدەستبهێنێت، ئەوا لەماوەی دوو هەفتەدا هەڵبژاردنێکی دیکە ئەنجامدەدرلت و بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە لایەنگرانی ئاک پارتی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پێویست بکات ئەوان ئامادەن بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردن، کڵچدارئۆغڵۆش بەلایەنگرانی وتووە ئەوان لەخولی دووەمدا دەیبەنەوە، هەرچەندە ئەردۆغان نەیتوانی دڵنیایی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و تانەیان لە سەدان سندوقی هەڵبژاردن داوە کە دەنگەکانیان پێی زیاددەکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close