نێودەوڵەتی

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کەوتە خولی دووەم و کڵچدارئۆغڵۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

شکۆی کوردستان-

کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە ڕایدەگەیەنێت، 12 ڕۆژمان ماوە، لەم تونێلە تاریکە ڕزگارمان دەبێت.


کەمال کلیچدارئۆغڵو، لەتویتەر ڕایگەیاند: گەنجانی بەڕێز، خولی یەکەم کۆتایی هات. گەورەترین ڕاستی ئەوەیە کە پەیامی گۆڕانکاری لە سندوقی دەنگداندا ڕەنگیدایەوە. ئەوانەی گۆڕانکارییان دەوێت ئێستا زیاترن لە چاو ئەوانەی نایانەوێت. بەڵام ئەمەش ڕوونە، ئێمە ئەو لایەنەین کە دەبێت زۆر زیاتر خەبات بکەین بۆ ڕزگاربوون لە حکومەتێکی بێبەزەیی لەم شێوەیە.


لە درێژەی پەیامەکەیدا، کلیچدارئۆغڵو دەڵێت: گەنجێتیتان هەرگیز ناگەڕێتەوە، تەنها 12 ڕۆژمان لەبەردەستە و لەم تونێلە تاریکە ڕزگارمان دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان کرانەوە و دەنگەکان جیاکرانەوە و هیچ کام لە کاندیدانی سەرۆکایەتی نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن.

ئەحمەد یەنەر، ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەنجامەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.54% و کەمال کلچدارئۆغڵو 44.85% و سەنان ئۆغان 5.17%ی دەنگەکەکانی بەدەستهێناوە.

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ڕاشیگەیاند: گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەنێوان ئەردۆغان و کلچدارئۆغڵو لە 28ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت. 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close