نێودەوڵەتی

ئۆرهان جوتیار سیاسەتمەداری باکوری کوردستان : ” لەهەڵبژاردنی تورکیا دزی و گەندەڵی کراوە بەرامبەر کورد “

شکۆی کوردستان-

لە لێدوانێکدا بۆ سایتەکەمان سیاسەتمەداری کوردی باکور ( ئۆرهان جوتیار) باس لە پرسی هەڵبژادنی تورکیا دەگات و دەڵێت : پرۆسەی هەڵبژاردنی تورکیا بە ئارامی و بێگەردی بەڕێوە نەچوو بەڵکو فرت و فێڵ و گەندەڵی کراوە سەد لەسەد ڕاستە ئەوە ، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماريش هەمان فرت و فێڵ دەکرێ بێگومان، دەنگەکان بەگشتی دزراون ، خۆی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن ( کەمال کلچدەر ئۆغلو ) ٥٣ ٪ دەنگەکانی هێنابوو ( ئەردۆغان) يش ٤٣٪ بەڵام بەدیارکەوت پێچەوانە بۆوە کارەکە، بۆ ئەمەش دەزگای هەڵبژاردنی تورکیا تۆمەتبارە چونگە ئەوان فێڵەکەیان کردووە ..
ئەو سیاسەتمەدارەی باکور وتیشی : هەموو خەڵک دەزنن کە کوردی ئامەد خەڵکی زۆر وڵاتپارێزو دڵسۆزن تەنانەت بەزمانی تورکیش قسه ناكەن یعنى مەعقوله ئاک پارتی و هاوپەیمانە توندڕەوەکەی مەهەپە ٧٠٪ دەنگی ئەو شارە وڵاتپارێزە بهێنێ ،،!! یاخود هوداپاری تیرۆریست ..!! دەنگەکانی وڵاتپارێزان تەقسيمى ئەو سێ لایەنە کردووە بەداخەوە ..

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close