نێودەوڵەتی

یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی نه‌وتی رووسیا ده‌دات

شكۆی كوردستان-

پێش کۆبونەوەکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ پرسی دەنگدان لەسەر قەدەغەی نەوتی روسیا، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بۆ 112.54 دۆلار بەرزبوەوە، هەروەها بەرمیلێک نەوتی تێكساسیش گەیشتە 109.78 دۆلار.

داوا دەکات کڕین و مامەڵەکردن بە نەوتی روسیا قەدەغە بکرێت

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هەفتەی رابردو رایگەیاند، پێشنیازێکی خستوەتە بەردەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و داوا دەکات کڕین و مامەڵەکردن بە نەوتی روسیا قەدەغە بکرێت، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئۆپێک پڵەس بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی (تەمموز/7)ی ئەمساڵ بۆ 432000 (چوار سەد و سی و دو هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەمەش بەهۆی مەترسیەکانی کەمبونەوەی بڕی خستنەڕوی نەوتی خاو.

وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوت هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیایان قەدەغەکرد 

دوێنێش وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوت هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیایان قەدەغەکرد و ئەمریکاش سزای بەسەر بەرپرسانی بانکی گازپڕۆمی ڕوسیا و خاوەن کارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close