نێودەوڵەتی

سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ ئۆردوغان: ناتوانی چاکەتەکەشم هەڵواسیت نەک خۆم

شکۆی کوردستان-

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاو لایەنگرانی دەداتەوە كە لە دروشمەكانیاندا داوای “سێدارە”یان بۆ دەمیرتاش كرد. ئەو دەڵێت: تەنانەت ناتوانی چاكەتەكشم هەڵواسی.

ئاوێنە: سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ سێشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی”پادشا پیرەكە لە باڵكۆنی كۆشكە گرانبەهاكەیەوە درێژە بە بوختان و هەڕەشەو سوكایەتییەكان دەدات، سەرمەست بە سەركەوتنێكی ساختە، لەبەردەم گروپێكی سەرلێشێواو بە درۆ و خۆشی، هەمویان پێكەوە هاوار دەكەن: سێدارە.”

وتوشیەتی”روداوەكە لە فەرەنسای سەردەمانی رابردو نییە، بەڵكو 2023ی ئەنقەرەیە.”

دەمیرتاش وتوشیەتی”تۆ تەنانەت ناتوانی چاكەتەكەشم هەڵواسی، هەرچەندە شایانی وەڵامدانەوە نین، بەڵام با ئەمە بڵێم: من نەوەی سەركردە سەڵاحەدینی ئەیوبی، رزگاركەری قودسم، بەناوی ئەوەوە ناو نراوم، بەڵێنت پێ دەدەم كە رۆژی خۆی هات، بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموتان دەكەم.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close