شکۆی کوردستان-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەدژی دەستگیرکردنی شێروان شێروانی ڕاگەیەنراوێکی توندی بڵاوکردەوە.
“ئەم هەڵسوکەوتانەی مەسرور بارزانی نیشانەی کۆتاییهاتنی حوکمی بنەماڵە و چەتەکانی کوردستانە”
ئەم هەڵسوکەوتانەی مەسرور بارزانی تایبەت بە دەستگیرکردن و فڕاندن و سزادانی چالاکوانان و هاوڵاتییانی کوردستان دوبارە حوکمدانی چالاکوان شێروان شێروانی و دوبارە فراندنی ئومێد بەڕۆشکی، نیشانەی کۆتاییهاتنی حوکمی بنەماڵە و چەتەکانی کوردستانە، ئەمانە ئەگەر جارێک یان دوو جار بۆیان چووبێتە سەر ئەوە با باش بزانن کە گۆزە هەموو کات بە ساغی ناگەڕێتەوە.
ئەم ڕەفتارە دژە دیموکراسیی و خۆسەپێنانەی پارتی، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و ئەرکی هەموو چین و توێژ و لایەنە سیاسییەکانە کە بەتوندی دژی بوەستنەوە، هەروەک ئەم ڕەفتارە دیکتاتۆریانەیە دەبێ ببێتە هاندەرێک بۆ دوورخستنەوەی ئەو عەقڵییەتە لە حوکمداریی کە تەنها بڕوای بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازاو ئازادەکانە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
٢١/٧/٢٠٢٣