نێودەوڵەتیکوردستانی

ناوچەی خۆسەری ڕۆژئاوا مووچەی فەرمانبەران دوو هێندە زیاددەکات

شکۆی کوردستان-

بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) بڕیاریدا بە ڕێژەی 100%ی ، مووچەی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی دەوڵەت زیاد بکات.

بەپێی هەموارە نوێیەكەی خشتەی مووچە، کەمترین مووچەی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر یەک ملیۆن و ٤٠ هەزار لیرەی سوریی دەبێت، زۆرترین مووچەش هەشت ملیۆن و ٢٢٢ هەزار لیرەی سوری دەبێت.

تێکڕای مووچە لە ناوچەی خۆسەردا 350% زیاترە لە مووچەی ناوچەکانی بەشار ئەسەد.

لە سوریای ژێر دەسەڵاتی ئەسەد کەمترین موچە 150 هەزار لیرەی سورییە کە دەکاتە 11 دۆلار، ڕژێم موچەی بە رێژەی 100% زیادکرد بەلام پشتگیری نرخی بەنزینی نەهێشت، بەمەش زیادکردنی مووچە بوو بە شتێکی گاڵتەجاڕی

‌☀دوای زیادکردن کەمترین مووچەی ناوچەکانی خۆسەر ملیۆنێک و چل هەزارە، کە دەکاتە 75 دۆلار، کەمترین مووچەی ناوچەکانی ئەسەد 300 هەزار لیرەیە کە دەکاتە 22 دۆلار.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close