نێودەوڵەتیکوردستانی

پەرلەمانتارێکی عێراق: هەرێم پشتیوانی بەغدای نەکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

شکۆی کوردسان-
عەلی جەمالی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدانیشتنەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە هاوکاری حکومەتی عێراقی نەکردووە بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگای هێڵی جەیهانەوە.


ئەو پەرلەمانتارە کە لێدوانی بۆ راگەیاندنەکانی عێراق داوە، جەختیشی کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام لەمپەر دەخاتە بەردەم حکومەتی عیراق لەکۆبوونەوەکانی لەگەڵ تورکیا و بەئاراستەی ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کارناکات.


ئاماژەی بەوەش کرد، خراپی دۆخی هەرێمی کوردستانیش کرد و ڕایگەیاند، تا دەسەڵاتی حکومڕانی هەرێم بەردەوام بێت کێشەکانیشی بەردەوام دەبن و بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش کارێکی نایاساییە و پێویستە بەرپرسانی باڵا بێنە سەر خەت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close