هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

ئەو کاتەی مرۆڤایەتی لەلەناوچوونی یەکجاری نزیکبوەوە


توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات (٩٠٠) هەزار ساڵ پێش ئێستا مرۆڤایەتی لە لەناوچوونی تەواوەتی نزیکبوەتەوە و تانها (١٢٨٠) هەزار و دووسەد و هەشتا کەس لەسەر زەوی ماونەتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە کە لەلایەن تیمێک لەزانایانی ئیتاڵی، چینی و ئەمریکی ئەنجامدراوە و رۆژی ٣١ی ئاب لە جۆرناڵی زانستی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، کەموبوونەوەی مرۆڤایەتی بۆ ئەو ژمارە کەمە تاکو ١١٧ هەزار ساڵ دوای ئەو رووداوەش بەردەوامبووە و زیادبوونێکی ئەوتۆ رووینەداوە.
توێژینەوەکە لەسەر بنەمای زانیاری جیناتی کاریکردووە و تێیدا جینۆمی سێ هەزار و (١٥٠) کەسی ئەم سەردەمە وەرگیراوە و تێیدا دەرکەوتووە لەسەدا (٩٨.٧)ی باوباپیرانمان مردوون و لەناوچوون.
توێژەرانی بوارەکە باس لەوە دەکەن، ئەو کەمبوونەوە زۆرەی مرۆڤایەتی بەهۆی دروستبوونی بۆشاییەکی زۆر لەپاشماوەکانی مرۆڤدا هەستیپێکراوە و دوای ئەوە توخمێکی نوێی مرۆڤایەتی سەریهەلداوە کە باوباپیرانی مرۆڤی ئەم سەردەمەن و بە هۆمۆکان یان مرۆڤی نیاندەرتاڵ ناودەبرێت.
لەبارەی هۆکاری لەناوچوونی ئەو ژمارە زۆرەی مرۆڤایەتی و کەمبوونەوەی بۆ چەند سەد کەسێک، زانایانی توێژینەوەکە پێیانوایە بەهۆی گۆڕینی کەشوهەواوە بووە و لەو ماوەیەدا ماوەی چاغە سەهۆڵینەکان درێژبووەتەوە و زۆربەیان لەسەرما مردوون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close