نێودەوڵەتیڕۆژنامە

رۆحانی هۆشداری دەدات لەبڵاوبونەوەی جۆری نوێی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی

شكۆی كوردستان-

حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران هۆشداری دا لەبڵاوبونەوەی جۆری نوێی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی و جەختیشیكردەوە كە وڵاتەكەی هەمو هەوڵێك دەدات بۆ رێگرتن لەبڵاوبونەوەی زیاتری ئەو پەتایە.

لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، سەرۆكی ئێران رایگەیاند، پێدەچێت لەماوەی چەند مانگی ئایندە جۆری نوێی كۆرۆنا یەخەی وڵاتەكەی بگرێت و بۆ ئەوەش پێویستە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان لەئامادەباشی تەواودابن.

وتیشی، ساڵی رابردو ساڵێكی سەخت بوە بۆ ئێرانییەكان و بۆ جیهانیش، پێدەچێت ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆری نوێی كۆرۆنا روبەڕوی هەمان گرفت ببنەوە.

سەرۆكی ئێران دانی بەوەشدا نا كە لەئێستادا وڵاتەكەی گرفتی بەدەستهێنان و وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای هەیە، هەمو جیهان بەشێوەی ئاسایی مامەڵە بەداهات و دەستكەوتی خۆیەوە دەكات بۆ بەدەستهێنان و كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا بەڵام ئێران لەو ڕوەوە گرفتی گەورەی هەیە و بەدەست سزاكانی ئەمریكاوە دەناڵێنێت.

دوێنێ هەینی وەزارەتی تەندروستی ئێران گیانلەدەستدانی 71 كەس و توشبونی 6 هەزار و 573 كەسی بەكۆرۆنا راگەیاند.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close