ڕۆژنامە

گرێبەستەكەی میسی

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا هاوینی ساڵى داهاتووه‌ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە كە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێكردۆتەوە بەمنزیكانە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە ڕادەگەیەنرێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە مێسی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێكردۆتەوە بە هەمان ئەو مووچەیەی لە ئێستادا لە یانەی بەرشەلۆنە وەریدەگرێت، لەگەڵ زیادكردنی بڕی پاداشت بۆ ئەو یاریزانە لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناو بۆ یانەكە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە دوای ئەوە هاتووە كە خۆرخێ مێسی باوكی ئەو یاریزانە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆی ئەنجامداوە و ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی تا كۆتایی ئەم مانگە نوێكردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە ئاشكرابكرێت.گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا هاوینی 2021ە و یەكێك لە بەندەكانی گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەوەیە، كە لە هەركاتێكدا ویستی یانەكە جێبهێڵێت، دەتوانێت بە بێ بەرامبەر لە بەرشەلۆنە بڕوات، بەڵام ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە خواستی جێهێشتنی یانەكەی نیە و مانەوەی لە بلوگرانا هەڵبژارد.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close