چه‌ندین كێشه‌ى گه‌وره له‌به‌رده‌م ده‌سته‌كه دان
ئا/ شكۆى كوردستان
زۆرى پارێزبه‌ندیى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و كه‌مى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رى تایبه‌تمه‌ند و بودجه‌ى ده‌سته‌كه، وایانكردوه ده‌سته‌ى گشتیى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان “ئیفلیج” بێت.
ده‌سته‌ى گشتیى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان؛ ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه و به‌یاساى ژماره سێى ساڵى 2011 كارده‌كات، به‌ڵام ڕێگریی و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ده‌سته‌كه، وایكردوه نه‌توانن وه‌كو پێویست كاربكه‌ن.
ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى له چوار (فه‌رمانگه‌ی یاسایى، لێكۆڵینه‌وه‌كان، خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت كارگێڕى و دارایى) پێكدێت و له پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌یه، به‌ڵام له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان و قه‌زاى كۆیه و سۆران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌یان نییه.
پارێزبه‌ندیى به‌رپرسان له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا
به‌پێى یاسا، له پۆستى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تاوه‌كو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها له پله‌ى موقه‌ده‌مى سه‌ربازییه‌وه تاوه‌كو به‌رزترین پله‌ى سه‌ربازیى له هه‌رێم، پێویسته فۆڕمى به‌رژوه‌نده داراییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه نین.
د.عه‌دنان عه‌بدوڵا، ده‌ڵێت: “زۆرى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه فۆڕمه‌كه پڕ ناكه‌نه‌وه، یه‌كێكه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌سته‌كه، چونكه كاتێك كه‌یسه‌كه ده‌برێت دادگا، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى دادگایى ده‌كرێت ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بێت ئه‌وه‌ش كێشه بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى و مه‌رجه‌عى به‌رپرسه‌كه ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دادگایى كردنه‌كه نادات”.
گوتیشى: “به‌هۆى پڕنه‌كردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه، چه‌ندین به‌رپرس له هه‌رێمى كوردستان دراونه‌ته دادگا، به‌ڵام به‌پێى یاسا نابێت ناوه‌كانیان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ئاشكرابكرێت”.
13 دادوه‌رى لێكۆڵه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان
بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى، ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا 13 دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌یه و ناشتوانێت بۆ خۆى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه دابمه‌زرێنێت.
د.عه‌دنان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێت، له‌وانه: به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌تواندراوه وه‌كو پێویست كاربكات. هه‌روه‌ها كه‌مى ژماره‌ى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه كه بۆ هه‌موو هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا 13 دادوه‌ر هه‌یه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مه، جگه له‌وه فه‌رمانبه‌رى تایبه‌تمندمان زۆر كه‌مه و ژماره‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رى ده‌سته ناگاته 300 فه‌رمانبه‌ر، هه‌روه‌ها بچووكى باڵه‌خانه‌ى ده‌سته و كه‌مى بودجه‌ى به‌رده‌ست له كێشه گه‌وره‌كانن، چونكه مووچه و بودجه و پێشینه (نه‌سریه)ى ده‌سته مانگانه به‌بێ لێبڕین مانگانه 260 ملیۆن دیناره ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كى زۆر كه‌مه”.
دادگایه‌كى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى له هه‌ولێر دادمه‌زرێندرێت
لەسەر داوای دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی دادوەری له 18ى شوباتى 2021، بڕیاریدا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.
له‌باره‌ى دامه‌زراندنى دادگاكه، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، گوتى: ئێمە لە دەستەی دەسپاكیی پێمانوایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆرباشی دەبێت لەسەر بەرەو پێشبردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلاكردنەوەی كەیسەكان لە دادگا”.
گوتیشى: “دادگاى تاوانه‌كان له هه‌ولێر بێت، چونكه بۆ رۆژنامه‌نووسان باشه زانیاریی له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له یه‌ك شوێن وه‌ربگرن، به‌ڵام داوامان كردووه دادگاى كه‌تن (جنح) له پارێزگاكان هه‌بێت”.
به‌پێى ڕاپۆرتى ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY) كه بە هاوكاریی سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی ئه‌نجامیداوه، ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین كێشه و كه‌موكوڕى له یاسا و شێوازى كارى ده‌سته هه‌یه و ئیفلیج كراوه.
به‌پێى ڕاپۆته‌كه، گرنگترین كێشه‌كانى ده‌سته‌كه، ئه‌مانه‌ن:
– ده‌سته‌كه هیچ بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆى نییه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى ده‌سته‌كه هه‌یه.
– مادده‌ى پێنجه‌مى یاساى ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى به وردى ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌كه‌ى ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێنه‌كراوه و تائێستا هیچ به‌سێكى باڵا به پله‌ى وه‌زیر نه‌دراوه‌ته‌وه دادگا.
– هیچ كارێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى بوارى نه‌وت و گاز و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه هیچ زانیاریى و داتایه‌ك به ده‌سته‌كه نه‌دراوه.
– به‌پێى بڕگه‌ى چواره‌م له مادده‌ى ده‌یه‌م، ده‌بێت شه‌ش مانگ جارێك ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى ڕاپۆرت پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام تائێستا ده‌سته ساڵى جارێك ڕاپۆرتى پێشكه‌ش كردووه.
– به‌پێى یاساكه، ده‌سته نه‌یتوانیوه په‌یكه‌رى خۆى وه‌كو پێویست دروستبكات، فه‌رمانبه‌رانى وه‌كو پێویست دانه‌مه‌زراوه، هه‌روه‌ها ده‌بوو سه‌رۆكى ده‌سته‌كه جێگرێكى هه‌بووایه، به‌ڵام ئه‌ویش دانه‌نراوه.
– ده‌بوو په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێنه‌كردنى یاساى ده‌سته‌كه بكات، به‌ڵام به‌هۆى ململانێى حزبیه‌وه نه‌كراوه.