کوردستانی

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە كۆی زیانی خۆپیشاندانەكان و سوتانی دامەزراوەكان ئاشكرادەكات

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، خەمڵاندن بۆ زیانەکانی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی هەینی رابردو دەکەن و ئەوەی زانراوە بەقەبارەیەکی زۆر زیانیان بەرکەوتوە، سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی شارەوانی شارەکە دەڵێت، قەبارەکەی زیانەکە زیاتر لە 80 ملیۆن دینار.

کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بەخەندان-ی راگەیاند، “شارەوانیمان تەندەر بۆ زیانەکانی دەکات و دەرخستەی زیانەکانمان بۆ وەزارەت ئامادەکردوە، کە بڕی بوجەکەی زۆرە و زیانێکی زۆر بەر کەرەستەو بیناکە بەگشتی کەوتوە”.

تەواوی کۆمیتەر و بەشێکی زۆر مەلەفاتەکانمان سوتاون، تا ئەوانە چاکنەکرێنەوە، دەوام دەستپێناکەینەوە

سەبارەت بەکاتی دەستپێکردنەوەی مامەڵەی هاوڵاتیان، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، “تەواوی کۆمیتەر و بەشێکی زۆر مەلەفاتەکانمان سوتاون، تا ئەوانە چاکنەکرێنەوە، دەوام دەستپێناکەینەوە”.

 بەپێی ئەو دەرخستەیەی کراوە قەبارەی زیانی ئاگرەکە زیاتر بە 80 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت

هاوکات سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاند، بەپێی ئەو دەرخستەیەی کراوە قەبارەی زیانی ئاگرەکە زیاتر بە 80 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

درەنگانی شەوی 22ی ئەم مانگە، لە شاری هەڵەبجە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکردەوە، ژمارەیەك هاوڵاتی هێرشیانكردە سەر بانكی ئەو شارە و بەردبارانیان كرد و پاشان ئاگریان لە بینای شارەوانی شارەکە بەردا و سەدان بەڵگەنامەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سوتاند.

پێشتر كوێستان ئەكرەم، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاندبو، “هەندێك لە كۆگای شارەوانی سوتێندراوە و زۆربەی بەڵگە و مامەڵەكانی هاوڵاتیانی گرتوەتەوە، ئەوەی كە لە كۆگاندا بوە و لە فایلدا بوە سەرجەمیان سوتێندراون، كە رێژەكە دەكاتە زۆرینەی بەڵگەنامە و مامەڵەكان”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close