هەمەڕەنگنێودەوڵەتی

دو هاوژین بەهۆی ژمارەیەك باڵندەی نەورەسەوە لە ماڵەكەیاندا زیندان بون

شكۆی كوردستان-

لە شارۆچكەیەكی بریتانیا، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك باڵندەی نەورەس لانەكانیان لە سەربانی ماڵەكەیان بنیادناوە و دەنگیان لە رادەبەدەر بەرزە، دو هاوژین لە ماڵەكەی خۆیاندا بونەتە زیندانی.

30 نەوەرس لە سەربانی ماڵەكەیان و سەربانەكانی نزیك ماڵیان لانەیان پێكهێناوە

ییڤ و مایك، ئەو دو هاوژینەن كە لە شارۆچكەی تۆتنێس – دیڤۆن، كە دەكەوێتە بریتانیا دەژین، ئاماژەیان بەوەكردوە لانیكەم 30 نەوەرس لە سەربانی ماڵەكەیان و سەربانەكانی نزیك ماڵیان لانەیان پێكهێناوە.

بەپێی وتەی خۆیان ناتوانن بە ئارامی بخەون لەدوای كاتژمێر 5ی بەرەبەیانەوە، ناشتوانن بە ئارامی بچنە باخچەی ماڵەكەیان چونكە دەنگی نەورەسەكان هێندە ناساز و بەرزە توانای بەرگەگرتنیان نییە.

 ریقنە و پیسایی لەسەر كەلوپەلەكانیان بەجێدەهێڵن، ماوەی شەش ساڵیشە لەو دۆخەدا ژیان بەسەردەبەن

لە هەمو ئەوانەش بێزاركەرتر بۆ هەردو هاوژینەكە ئەوەیە، نەورەسەكان لە سەربان و باخچە و شوێنەكانی دیكە “ریقنە” و پیسایی لەسەر كەلوپەلەكانیان بەجێدەهێڵن، ماوەی شەش ساڵیشە لەو دۆخەدا ژیان بەسەردەبەن.

نەورەس لەو جۆرە باڵندەیەیە كە فەرمانی پاراستنی هەیە و بەرەو كەمبونەوە دەڕوات

ییڤ 62 ساڵ و مایكی هاوژینی تەمەنی 65 ساڵە، باسیان لەوەكردوە چەندینجار لایەنی پەیوەندیداریان ئاگاداركردوەتەوە و سكاڵای خۆیان گەیاندوە، بەڵام ئەنجومەنی شارەكە وتویەتی هیچ كارێكیان پێناكرێت چونكە نەورەس لەو جۆرە باڵندەیەیە كە فەرمانی پاراستنی هەیە و بەرەو كەمبونەوە دەڕوات.

ئەو باڵندانە لە شارەكەدا بەربڵاون و بێجگە لە دەنگە بەرز و بێزاركەرەكەیان، زەرفی خاشاك و پاشماوەی دانیشتوانی ناوچەكە دەدڕێنن و بڵاویدەكەنەوە بە شەقامەكاندا، هەندێكجاریش هێرشدەكەنە سەر هاوڵاتیان و خواردنەكانی دەستیان دەڕفێنن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close