تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێڕاق ڕایگه‌یاند: ده‌ستیان به‌پێدانی پسوڵه‌ی ژماره 4ی كارتی دابه‌شكردنی نه‌وت كردووه بۆئه‌وه‌ی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان به نرخی 15 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 لیترێك دابه‌شبكه‌ن.
حسێن تاڵب، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێڕاق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رٍایگهیاند: ئێمه له به‌غداوه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه له ئه‌مڕۆوه سه‌ردانی كۆمپانیاكانی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی كارتی ژماره 4ی نه‌وتی سپی وه‌ربگرن.
وتیشی: “له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر 100 لیترێك نه‌وت، بڕی 15 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی پلانه‌كان خشته‌یه‌ك ئاماده‌كراوه بۆ وه‌رزی زستان، تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه نه‌وتی سپی بگاته ده‌ستی هه‌مو هاوڵاتیه‌ك.
بڕیاره ئه‌مساڵ ملیۆنێك و 500 هه‌زار لیتر نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت..