نێودەوڵەتی

كۆنترۆڵكردنی په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌در كاردانه‌وه‌ی به‌دوادا دێت

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستیپێکردەوە و رایانگەیاند، ئەوان دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانین لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و داواش دەکەن داواکارییەکانی رێبەری رەوتەکەیان جێبەجێبکرێن، دواتریش بەربەستە کۆنکرێتییەکانیان تێپەڕاند و بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتن.

جەخت لەسەر چاکسازی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەینەوە 

لایەنگرانی رەوتی سەدر لە گردبونەوەکەیاندا هەرچەندە دروشم و داواکاری جیاوازیان بەرزکردوەتەوە، بەڵام هەمویان جەخت لەسەر “چاکسازی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، رەتکردنەوەی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی موقتەدا سەدر” دەکەنەوە.

داوای هێشتنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەت دەکەین

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەوان داوای جێبەجێکردنی “پڕۆژەکەی ئیمامی حسێن دەکەن بۆ چاکسازی”، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و هێشتنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەت.

پاشکۆی وڵاتانی دەرەوەن و خۆشەویستییان بۆ وڵاتەکەمان نیە

لایەنگرانی سەدر باس لەوەش دەکەن، ” هەندێک لایەن پاشکۆی وڵاتانی دەرەوەن و خۆشەویستییان بۆ وڵاتەکەمان نیە، بۆیە ئەم شۆڕشە شۆڕشی عێراقییەکانە بۆ داهاتویەکی باشتر و روخاندنی گەندەڵکاران بۆیە دەڵێین نەخێر بۆ گەندەڵکاران”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close