نێودەوڵەتیڕۆژنامە

کەشتییەکی روسیا لە دەریای رەش ژێرئاوکەوت

شكۆی كوردستان-

لە کەناراوەکانی پارێزگاری بارتنی تورکیا کەشتییەکی بارھەڵگری رووسیا لە دەریای رەش ژێرئاوکەوت و تاوەکو ئێستا سێ کەس لە تیمی کەشتیوانی رزگارکراون. 

 پارێزگاری بارتن لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2021 لە کەناراوە دەریاییەکانی شارەدێی ئینکومو سەر بە پارێزگای بارتن کەشتیی بارھەڵگری رووسی بە ناوی “ئارڤین” کە خۆراکی وشکەی بارکردووە، ژێرئاوکەوت. 

 سینان گونەر پارێزگاری بارتن لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا ھیچ دەنگۆیەک لەبارەی زیانی گیانیی کەشتیوانەکان بەردەست نییە، بەڵام دەستیان کردووە بە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی تیمی بەلەمەوانی کەشتییەکە کە پێشبینی دەکرێ 15 کەس بن و تاوەکو ئێستا تەنیا سێ کەس لەو تیمە رزگارکراون. لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا پارێزگاری بارتن رایگەیاند، بەھۆی خراپیی کەشوھەواوە لە ھەوڵەکانی رزگاکردندا رووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە. 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close